تشرینی دووه‌م 17, 2025 22:12 Asia/Tehran
  • کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شەش کاندیدی دورخستەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە شەش کاندیدی بەهۆکاری جیاجیا لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن بێبەشکرد و ئەو دەنگانەی کە لە کاتی دەنگداندا بەدەستیان هێناوە ڕاگرت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە شەش بڕیاری جیاوازدا، بڕیاری دورخستنەوەی هەر یەک لە؛ ئەحمەد عابدین لە هاوپەیمانی سەڵاحەدین، یونس قاسم لە هاوپەیمانی حەسم لە بازنەی بەغدا، نیهاد فەیسەل لە هاوپەیمانی سیادە، خوزەی عەلیوە رەکاز لە هاوپەیمانی حەسم، هابە تۆفیق هەمزە لە هاوپەیمانی حەسم و نوفل شەریف فەیسەل کاندیدی سەربەخۆ، دەرکرد. 

بەگوێرەی بڕیارەکانی کۆمسیۆن، هۆکاری دورخستنەوەی ئەو کاندیدانە بۆ  پێشێلکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و پوچەڵبونەوەی بڕوانامەی ئەکادیمیان، گەڕاونەتەوە. کۆمسیۆن بڕیاریشی داوە بە ڕاگرتنی دەنگی ئەو کاندیدانە، کە سیانیان لە هاوپەیمانی حەسمی سوننەکانن.

سەرپەیڤ