سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان:کاک «ئاکام» پیاوێکی ئازا‌و مسوڵمان بوو، هه‌رچه‌ند دڵمان گرانبێت ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که به پاکی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێکدا له ڕێ و ڕەسمی پێشوازی له ته‌رمی «ئاکام عومه‌ر» فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاک «ئاکام» پیاوێکی ئازا‌و مسوڵمان بوو، ئێمه هه‌موومان مسوڵمانین و هه‌رچه‌ند دڵمان گرانبێت ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که به سه‌رێکی به‌رز و به پاکی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی» سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێکدا له ڕێ و ڕەسمی پێشوازی له ته‌رمی «ئاکام عومه‌ر» فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: یه‌کێتی قوربانیی زۆری داوه‌و هه‌زاران شه‌هیدی هه‌یه و فه‌رمانده «ئاکام» یه‌کێکه له‌و شه‌هیدانه‌و هه‌رگیز ناهێڵین ناوی شه‌هیده‌کان ون ببێت.
سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، هێزی کۆماندۆ که ئێستا ده‌یبینن و هه‌موو نه‌یار و دوژمنه‌کانمان لێی تۆقیون به‌شێکی ئه‌ساسی بوو له رێکخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، رۆڵێکی زۆر زۆر گرنگی هه‌بوو له رێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و ئینجا کاک «ئاکام» یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی وایکرد کە یه‌کێتی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێبازه‌که‌ی جه‌نابی «مام جه‌لال»، واتە ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌توانێت یارمه‌تیی عێراق بدات.
«تاڵەبانی» وتیشی: کاک «ئاکام »پیاوێکی ئازا‌و مسوڵمان بوو، ئێمه هه‌موومان مسوڵمانین و هه‌رچه‌ند دڵمان گرانبێت ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که به سه‌رێکی به‌رز و به پاکی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
«بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی» وتیشی: ئێمه وه‌کو هێزی کۆماندۆ، وه‌کو دژه تیرۆر، وه‌کو پێشمه‌رگه به‌ڵێنمان داوه به کاک «ئاکام» کە هه‌رگیز بۆ دواوه ناگه‌ڕێینه‌وه و هه‌میشه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆین و ئەو کوردستانە دروست دەکەین که کاک «ئاکام» خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی.
ئەمڕۆ شەممە رێوڕەسمی تایبەت بە پێشوازی لە تەرمی «ئاکام عومەر» فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستان بە ئامادە بوونی «بافڵ جەلال تاڵەبانی»، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و «رێواز فایەق» سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و«قوباد تاڵەبانی»، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و نوێنەر و نێردەی وڵاتان و هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم وعێراق بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە،رۆژی 19-10-2022، هێزەکانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرپەرشتیی «ئاکام عومەر»، فەرماندەی هێزەکە بۆ ئۆپراسیۆنێک چوونە سنوری گەرمیان بە مەبەستی کێوماڵکردنی سنورەکە و دەستبەسەرداگرتنی مۆڵگە و بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش کەچی بە کۆمەڵە مینێکدا ھەڵتەقین و لە ئەنجام دا دەستبەجێ پێشمەرگەیەک گیانی لە دەست دا‌و «ئاکام عومەر»و چەند ھاوڕێیەکی دیکەی بە خەستی بریندار بوون. دوای ماوەیەک لە بەر کاریگەر بوونی برینەکانی ئەم فەرماندەرەی هێزەکانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستان بە ناچاری گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئا‌ڵمانیا،کەچی ئەو ھەوڵەش ھیچی نەبەخشی و لە ئەنجام دا رۆژی دوشەممە 12-12-2022 ئەویش گیانی لە دەست دا.