ڕەتکردنەوەی سکاڵاکانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سکاڵاکانی پارتی و یەکێتی لە دژی یەکتر لە هەولێر و سلێمانی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ڕەتکراونەتەوە و زۆربەی ئەو سکاڵایانەی تا ئێستا تۆمارکراون بەڵگە و داکیومنتیان نەبووە .
. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدگەیاند ، سکاڵاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەدژی یەکتری لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی پێویست ڕەتکراونەتەوە. بەگوێرەی ڕاگەیندرانی کۆمسیۆنەکە، دوو سکاڵای نوێنەرانی پارتی دیموکرات لە دژی یەکێتی نیشتمانی و سکاڵایەکی یەکێتی نیشتمانی لە دژی پارتی دیموکرات لە هەولێر هیچکامیان بەڵگەنامەی پێویستیان نییە. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش وێڕای ئاماژەی بە زیادبوونی بەردەوامی سکاڵاکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، زۆرینەی سکاڵاکان پەیوەندییان بە ئامار و ئەنجامی کۆتاییەوە هەیە، هەروەها کۆمسیۆن بۆ گەرەنتی شەفافیەت گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدانی دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان بڵاوکردووەتەوە.