عێراق
-
کاردانەوەی کاربەدەستانی ئایینی وسیاسی عێراق بەرامبەر شەهیدبوونی یەحیا سینوار
تشرینی یهکهم 20, 2024 04:42لەدرێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر شەهادەتی قارەمانانەی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس، مامۆستایانی ئایینی و کاربەدەستانی سیاسی عێراقیش شەهید بوونی ناوبراویان سەرەخۆشی کرد و وێڕای پێداگری لەسەر درێژەی خەبات هەتا سەرکەوتن، ڕێزیان گرت لە دەوری هەڵکەوتەی ئەوشەهیدە لە خۆڕاگری فەلەستین.
-
حەکیم: ڕژیمی زایونیستی ناتوانێ هاودەنگی موسوڵمانەکان لە گەڵ فەلەستین لاواز بکات
تشرینی یهکهم 19, 2024 18:23«سەید عەمار حەکیم» ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وێڕای سەرەخوشی شەهادەتی یەحیا سینوار جەختی کرد: ڕژیمی زایونیستی زۆر لاوازتر لەوەیە کە بتوانێ هاودەنگی نەتەوەی فەلەستین لاواز بکات.
-
بزوتنەوەی نوجەبای عێراق: یەحیا سینوار فەرماندەیەکی دلێر بوو کە لە گۆڕەپانی شەڕدا شەهید بوو
تشرینی یهکهم 19, 2024 18:23بزوتنەوەی نوجەبای عێراق تڕۆڕی ڕێبەرانی حەماس لە لایەن ڕژیمی زایونیستی بە نیشانەی لاوازی ئەو ڕژیمە لە هەمبەر هێزەکانی خۆڕاگری زانی و جەختی کرد: یەحیا سینوار فەرماندەرێکی دلێر بوو کە لە گۆڕەپانی شەڕدا شەهید بوو و ڕێگای ناوبراو هێڵی پیرۆزی ڕزگاری لە داگیرکاریە و درێژەی هەیە.
-
شەهید سینوار هێمای دلێری لە هەمبەر ڕژیمی زایونیستی بوو
تشرینی یهکهم 19, 2024 14:26هەمام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق ئەمڕۆ شەمە لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : خۆڕاگری کەلتوور و ڕوانگەیە و بە شەهید بوونی فەرماندەکانی لەناو ناچێت و شەهید سینوار هێمای دلێری و ورەی خەبات بە دژی داگیرکاری زۆڵم و نادادگەریە
-
عێراقیەکان کەناڵی ئێم بی سی یان ئاگر تێ بەردا
تشرینی یهکهم 19, 2024 14:02لاوانی تووڕەی عێراقی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە نووسینگەی کەناڵی ئێم بی سی عەرەبستانی سەعوودیان لە بەغدا بە بۆنەی بێ ڕێزی کردن بە پلەی بەرزی فەرماندەران و ڕێبەرانی شەهیدی خۆڕاگری و بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتێکی پڕ لە سووکایەتی سەبارەت بە ڕێبەرانی شەهیدی خۆڕاگری ئاگر تێ بەردا
-
هێرشی درۆنی خۆڕاگری عێراق لە شوینێکی گرینگ لە سەرزەویەداگیرکراوەکان
تشرینی یهکهم 19, 2024 08:50خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هەواڵی دا لە هێرشی درۆنی بۆسەر شوێنێکی گرینگ لەباکووری فەلەستینی داگیرکراو
-
هێرشی درۆنی خۆڕاگری عێراق بۆسەربەندەری ئیلاتی ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی یهکهم 17, 2024 11:22خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەیانی ئەمڕۆشوینێکی حەیاتی لەبەندەری ئیلاتی ڕژێمی زایۆنیستی دایە بەرهێرشی درۆنی
-
پەلاماری بەخۆفڕی خۆڕاگری عێراق بۆسەر بنکە وناوەندی زایۆنیەکان
تشرینی یهکهم 16, 2024 16:41خۆڕاگری عێراق بەیانی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەکەڵک وەرگرتن لەفڕۆکە بی سەرنشینەکان پەلاماری کردووەتەسەر ئامانجێکی ڕژێمی زایۆنی لە ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو
-
سوودانی: ئێران پاڵپشتیی ئێمەی کرد بەرامبەر بە تیرۆریزم
تشرینی یهکهم 14, 2024 20:10سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە پێوەندییە باشەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئێران جەختی کرد: ئێران وەکوو دراوسێیەک جگە لەوەی داکۆکی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد، بەرامبەر بە تیرۆریزمیش هەر پاڵپشتیی کردین و ئاساییە کە پێوەندییەکی باش لە نێوان تاران و بەغدا هەبێ.
-
هێرشی بەخۆفری خۆڕاگری عێراق بۆ سەر بەندەری حەیفا هاوکات لە گەڵ هێرشی حزبۆڵڵای لوبنان
تشرینی یهکهم 14, 2024 14:06خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕۆژی دوشەمە هێرشیان کردە سەر 2 ئامانجی گرینگ لە بەندەری حەیفا لە باشووری سەرزەویە داگیرکراوەکان .