هەواڵنێر : دارا عەبدوڵڵا
هەزاران خۆپیشاندەری ئیسراییلی شەقامەکانی ڕوو بە وەزارەتی شەڕ لە تێلاڤیڤیان داخست و خوازیاری ڕێککەوتنی خێرای دیلبەدیل بوون لەگەڵ خۆڕاگری. نەتانیاهوو ئاوڕیان لێناداتەوە و دەنگیان نابیستێ.
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە تورکیا بەدژ پەیوەندییەکانی حکومەتی"رەجەب تەییب ئەردۆغان" لەگەڵ رژیمی نەژادپەرستی ئیسرائیل، هەروا بەردەوامە.
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانێکی دژی ئەمریکی لە شوێنێ تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەڕیوە چوو.
خەڵک لە چەند شارێکی تورکیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەڵوەشانەوەی مافی نوێنەرایەتی "جان ئاتالای" هاتنەسەر شەقامەکان.
لایەنگرانی غەززە لە ئینگلیز دیسانەوە دڕندەکاریەکانی زایونیستەکانیان شەرمەزار کرد.
بەدەیان هەزار کەس لە شاری هامبوورگی ئاڵمانیا دوێنێ هەینی بەدژی باڵی راستی توندئاژۆو پڕۆژە بەرباسەکەیان بۆ دەرکردنی بە ملوێنەها کۆچبەر خۆپیشاندانیان وەڕێخست.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، داهاتى ناوخۆ زۆر زیاترە لەو بڕەى کە بۆ جێبەجێکردنى داخوازییەکانمان پێویستە و جەختیان کردەوە، کە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بایکۆت و خۆپیشاندانى بەرفراوان ئەنجام دەدە.
کومیتەی پاڵپشتی لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ هیچ کام لە کاربەدەستانی ئەو هەرێمە چاوپێکەوتنیان نەکردوەو تا جێبەجێ کرانی داخوازیەکانیشیان هەروا بەردەوام دەبن لەسەر مانگرتنەکەیان.
ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن و خۆپیشانداندا.