-
مەسرور بارزانی: سەرۆک وەزیرانی عێراقم لە پشتیوانیی ھەرێمی کوردستان دڵنیا کردەوە
تشرینی یه‌که‌م 28, 2022 14:21«مەسرور بارزانی»سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی له «محه‌ممه‌د شیاع سودانی» کرد‌و لە پێناوی دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پشتیوانیی خۆی بۆ کابینەی تازە ڕاگەیاند.
-
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق جه‌ختی له باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا کرده‌وه
تشرینی یه‌که‌م 28, 2022 12:12«محه‌ممه‌د شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی متمانەبەخشینی پەرلەمان بە کابینەکەی وتارێکی ئاراستەکردو تیای دا جه‌ختی له باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا کرده‌وه.
-
پەرلەمانی عێراق متمانەی بە دەوڵەتی «سودانی» بەخشی
تشرینی یه‌که‌م 28, 2022 11:14پەرلەمانتارانی عێراق دەنگی متمانەیان بەحکومەتی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەخشی.
-
مەسرور بارزانی : سامانێکی زۆر لە عێراق دا ھەیە، بەڵام بەڕێوەبردنێکی خراپیش ھەیە
تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 22:48«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد: خەڵکی عێراق لە سەرەتایی ترین خزمەتگوزاری بێ بەشن، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە عێراق خاوەنی سامانێکی سرووشتی زۆر نییە، بەڵکو بەڕێوەبردنێکی خراپ لە ئارادایە.
-
ڕاگەیاندنی وادەی کۆبوونەوەی متمانەبەخشین بە کابینەی سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق
تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 21:46«محەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سبەینێ پێنجشەممەی وەک وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکدانەوەی کاندیدەکانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەو وڵاتە دیاری کرد.
-
سه‌رۆک کۆماری عێراق داوای پێکهاتنی ھەرچی خێراتری حکومه‌تی نوێی وڵاتەکەی کرد
تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 15:24سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی له په‌له‌کردن له پێکهێنانی حکومه‌ت و درووست‌کردنی چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرده‌وه.
-
ئه‌لسودانی داوای دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی کرد بۆ متمانهبەخشین بە کابینەکەی
تشرینی یه‌که‌م 26, 2022 15:13سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە پەرلەمان کرد سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک بکات بۆ ناساندن و متمانە بەخشین بە کابینەکەی.
-
عەممار حەکیم: دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە
تشرینی یه‌که‌م 24, 2022 17:59سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی لە گرنگی گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەکە کردەوە.
-
چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق دەستی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەم وڵاتەی ئاوەڵا کرد
تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 23:04هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەی ئازاد کرد لە هەڵبژاردنی وەزیرەکانی حکومەتی نوێ لەنێو ئەو ناوانەی کە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی پێشنیاریان کردبوو.
-
جەختی کازمی لەسەر پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق
تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 10:59سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق داوای پاڵپشتیی هه‌موو گروپه سیاسیه‌کانی کرد بۆ سه‌رۆک کۆماری نوێ و سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.