ھێزەچەکدارەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەڵمەتە جیاجیاکانیاندا چەندین بنکەی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لەنێو بردو کۆمەڵێک لە تیرۆریستانیشیان قۆڵبەست کرد.
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دانیشتووانی پارێزگاکانی «نەینەوا»و «سەلاحەددین» لە باکووری عێراق خوازیاری مانەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبین.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دوو ڕۆژەدا له باکوری نهینهوا 42 چەکداری داعش کوژران.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەبارەی حەشدی شەعبی کوردییەوە روونکردنهوهیهکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ کوردستانیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دروست ناکرێت.
سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی تەقینەوەی دوو بۆمبایان کردووە لە مەیدانی نەوتیی «خەباز» لە پارێزگای کەرکوک.
کەمپی مەشق و راهێنانی تیپی هەڵبژاردەی تایکواندۆی کەرکوک، کە لەلایەن لقی کەرکوکی تایکواندۆوە سازکرابوو کۆتایی هات.
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی کوژرانی ١٦ تیرۆریستی داعشیی کرد لە پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە.
ھێزەکانی ھاوبەشی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، سوپاو پۆلیسی عێراق ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە بەرزاییەکانی حەمرین لە پارێزگای کەرکوک لە باکووری ئەم وڵاتە دژی بەرماوەکانی داعش دەست پێ کرد.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی پارتیی دەرکرد.
ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھێرشی تیرۆریستانی داعشیان لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین بەرپەرچ دایەوە.