بەڵگەی ئاڵۆزکاو و پڕپارادۆکسی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا
بەڵگەی تازەی حکومەتی ئەمریکا لە ژێر ناوی ستراتژیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، دەقێکی ٣٣ لاپەڕەییە کە ڕەخنەگران پێگەی ئەو دەقە لە ئاستی بەڵگەیەکی ستراتژیکدا نازانن.
بۆب ڕەی کە تا مانگی ڕابردوو باڵیۆزی کەنەدا بووە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێ کە بەڵگەنامەی ستراتیژی خۆ بەو شێوەیە نییە. بە بۆچوونی ناوبراو ئەم دەقە نەک هەر سەبارەت بە بەرژەوەندییە داراییەکانی ئەمریکا نییە بەڵکو تەنیا بابەتێکە لە ترەمپیزم و یان شێوازی بیرکردنەوەی ترەمپ .
بۆب ڕەی باڵوێزی پێشووی کەنەدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەم بەڵگەنامەیە زۆر بە ڕوونی پڕە لە پارادۆکسی ئاشکرا و بێزارکەر. لەم بەڵگەنامەیەدا هەموو وڵاتان وشداری جددییان پێدراوە کە بێتوو بەو شێوەیەی ئێمە دەمانەوێت مامەڵە نەکەن سزا دەدرێن.
پارچەپارچە و پەرش و بڵاوبوونی ناوەڕۆکی دەقەکە هاوڕێ لەگەڵ پارادۆکسێکی یەکجار زۆر لە داڕشتی بەڵگەنامەی نوێی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکادا، لە ڕوانگەی زۆرێک لە ڕەخنەگرانەوە، زیاتر لە شێوازی قسەکردن و بیر و بۆچوونەکانی ترەمپ دەچێ.
دەیڤید دان، پرۆفیسۆری سیاسەتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی بیرمێنگام: ئەم بەڵگەنامەیە تێڕوانینێکی تێکەڵاو و پەرشوبڵاوە سەبارەت بە بەشە جۆراوجۆرەکانی جیهان و یەکگرتوویی فیکریی تێدا نییە. ئەگەر ئەم دەقەیان وەک وتارێکی خوێندکاری بدایەتە من، سفرم پێدەدا.
ئیلییۆت کۆهین، پرۆفیسۆری خانەنشتینی کۆلیژی ستراتیژیی سیاسی لە قوتابخانەی جۆنز هۆپکینز بۆ کاروباری نێودەوڵەتی: ئەم بەڵگەنامەی بەناوی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانییە هەڵیت و پەڵیتێکە لەوپەڕی پەرش و بڵاویدا. زۆر باسی نیوەگۆی ڕۆژاوایی جیهان دەکات و تەنانەت لە چەن بەشیدا بێڕێزی بە ئەوروپاش دەکات، بەڵام سەرباری ئەو هەموو ناکۆکی و یەکنەگرتنی بەرژەوەندییەکان زۆر باسی ڕووسیا و چین و ئێران ناکرێ.
گۆڤاری ئەمریکایی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکی ڕەخنەگرانەدا، ستراتژیی ترەمپ بە پڕپارادۆسک وەسف دەکات و پەرش و بڵاوبوونی ناوەڕۆکی ئەم دەقە بە دەرئەنجامی ناکۆکیی ناوخۆیی دەزانێت. دژبەیەکبوونی بەرفرەوانی چەمک و ناوەڕۆکی نێو ئەم دەقە، ناتەبا بوونی بەشەکانی و ڕاستینە نەبوونی دەقی ئەم بەڵگەنامەیە لەو ڕەخنە سەرەکییانەیە کە لێی دەگیردرێ.