جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە ریگری لەو هەوڵانەبکرێت کە کار لەسەر تێکدانی برایەتیی نێوان عێراقییەکان دەکات
«بەشیر حەداد» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەک وەڵامدانەوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ ھەڵوێستەکەی ئەم دواییەی «»ھۆشیار زێباری لە ھەمبەر حەشدی شەعبی دا ڕایگەیاند: پێویستە ریگری لەو هەوڵانەبکرێت کە کار لەسەر تێکدانی برایەتیی نێوان عێراقییەکان دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «بەشیر حەداد» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپەرەی خۆی لەتوییتێردا نوسیویەتی: سوپا، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەپێناوی پارێزگاری کردن لەم وڵاتەدا بەهاوبەشی خەباتیان کردووە و خوێنیان تێکەڵ بووە، بۆیە پێویستە ریگری لەو هەوڵانەبکرێت کە کار لەسەر تێکدانی برایەتی نێوانیان دەکەن.
«بەشیر حەداد» وێڕای ئاماژە کردن بە خەباتی ھاوبەشی ھێزەچەکدارەکانی عێراق بە سوپاو پێشمەرگە و حەشدی شەعبییەوە لە ئاراستەی پارێزگاری کردن لە خاکی ئەم وڵاتە، وتووشیەتی: وا ھەڵدەگرێ کە پارێزگاری لەو هاوکاری و هەستی هاوبەشە بکرێت و ریگریش لەو هەوڵانەبکرێت کە کار لەسەر تێکدانی برایەتی و مێژووی هاوبەشمان دەکەن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش دا پرسی چەسپێندرانی ئارامی و سەقامگیریی لە ناوچه کێشەلەسەرەکان، بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان سوپا و ھێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە و چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاکان لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تاوتوێ کرد و رایگەیاند: بەگرنگی دەزانین پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچه کێشەلەسەرەکان پێکەوە هەماهەنگ بن.