تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 12:21 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالەی عێراق

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی باسی بەرپەرچ دانەوەی ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالەی باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراقی کرد.

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی شەوی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، بەرماوەکانی داعش بەنیاز بوون بە کنەکردنە نێو گوندی «ئەاغایە»ی شارستانی «جەولەولا» لە پارێزگای دیالەی عێراق، خەڵکی سڤیل بکەنە ئامانج کە ئەم نیازە گڵاوەەیان لە ئەنجامی ئاگاداربوونەوەو زاڵ بوونی ھەواڵگریانەی حەشدی شەبی پوچەڵ کرایەوە.

وتەبێژی حەشدی شەعبی لە دەڤەری پارێزگای «دیالە» ڕۆژی چوارشەممەش باسی تیاچوونی سەرکردەیەکی داعشی کرد لە ڕۆژھەڵاتی ئەم پارێزگایە و وتی: ھێزەکانی ھەواڵگریی حەشدی شەعبی لە ناو.چەی «ئەلحامید»ی شری «مەندەلی» لە ڕۆژھەڵاتی بەعقوبە ئەو سەرکردەیەی داعشیان لەنێو بردووە.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە بەر جم و جوڵی شانە نووستووەکانی داعش ئۆپراسیۆنی ئاسایشتیی زۆریان دەست ئەنجام داوە کە ھێندێکیان بوونەتە ھۆی پێکدادانی ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبی لەگەڵ تیرۆریستانی چەکداری داعش.

سەرپەیڤ