May 11, 2022 10:03 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی ھێزەکانی بزوتنەوەی نوجەباء بۆ خەباتی دژی ڕژێمی زایونی

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق لە پەیامێکدا بۆ جەماوەری فەلەستین لە سەر ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەم بزوتنەوەیە بۆ خەباتی دژی ڕژێمی زایونی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەکرەم کەعبی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە ھەژماری خۆی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێر، نووسی: لەوەتەی ئێوە بزمارەکانی «شمشێری قودس» تان لە دارە مەیتی داگیرکەران کوتاوە، ھەروا سەرخۆشی ئەم سەرکەوتنەو بەرەڤانی کردن لە مزگەوتی ئەقساین. کاتێک کە ئارمانج، سەرکەوتنەو سەرەوینیش یەکێکە، بەغداش ھەمان قودسەو قودس ھەمان بەغدایە، دوژمن یەکێکە چ زایونی بێت و چ ئەمریکی.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق بە ڕاشکاوی ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ بەرەڤانی کردن لە پیرۆزایەتییەکانی فەلەستین ھاوڕێتانین و لە تەنیشستی ئێوە داین. بەس چاوەڕوانی ئاماژەیەکین لە لایەن ئێوەوە ھەتا بە خوێن و چەک بێینە مەیدانەوە. ئەمڕۆکە بۆ ھەر موسڵمانێکی بەرھەڵستکار ئەوە ڕوون بووەتەوە کە ئارمانجی فەلەستین ڕوانگەی تەواوی ئوممەتی ئیسلامییەو ھۆگریی ھەر بیرئازادو بەرھەڵستکارێکە لەم دنیایەدا.

«ئەکرەم کەعبی» وتیشی: چاوی خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەباء» لە ڕۆژێکە کە بەیداخس خۆڕاگری لە سەرتاسەری جیھان لە سەر داروپەردووی ڕژێمی ڕوولەڕووخانی زایونی بشەکێندرێتەوە.

سەرپەیڤ