بافڵ تاڵه‌بانی: دەبێ هه‌مومان پێکه‌وه هه‌وڵ بده‌ین وڵات به‌ره‌و ئارامی و سه‌قامگیری ببه‌ین
«بافڵ تاڵه‌بانی» سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ «سه‌یید عه‌مار حه‌کیم» سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتیمانی رایگه‌یاند: عێراق پێویستی به بڕیاری نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه، ده‌بێت سازان و لێکتێگه‌یشن بکه‌ینه بنه‌مای کارکردن و هه‌مومان پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ین وڵات به‌ره‌و ئارامی و سه‌قامگیری ببه‌ین.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی «بافڵ تاڵه‌بانی» ڕۆژی چوارشه‌ممه «بافڵ تاڵه‌بانی» سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له به‌غدا چاوی که‌وت به «سه‌یید عه‌مار حه‌کیم» سه‌رۆکی ره‌وتی حیکمه‌تی نیشتیمانی.
له‌دیدارەکەدا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی و هاریکاری نێوان هه‌ردولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عێراق کرایه‌وه له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه سیاسییه چه‌قبه‌ستوه‌ی عیراقی تێکه‌وتوه و پێکهێنانی حکومه‌تێک که ببێته مایه‌ی به‌دیهێنانی خواستی عیراقییه‌کان.
له‌درێژه‌ی دیداره‌که‌دا «بافڵ تاڵه‌بانی» رونی کرده‌وه کە، دۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی عێراق پێویستی به بڕیاری نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه، ده‌بێت سازان و لێکتێگه‌یشن بکه‌ینه بنه‌مای کارکردن و هه‌مومان پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ین وڵات به‌ره‌و ئارامی و سه‌قامگیری ببه‌ین.