تشرینی دووه‌م 09, 2024 19:15 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی حەماس: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەرکی خۆیان لەهەمبەر قودس بەجێ بێنن

بەرپرسی نووسینگەی کاروباری قودس لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس داوای لە وڵاتانی عەربی و ئیسلامی کرد تا ئەرکی خۆیان لە هەمبەر قودسی داگیرکراو بەجێ بێنن.

"هارون ناسر ئەدین" بەرپرسی نووسینگەی کاروباری قودس لە بزووتنەوەی حەماس وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە کە وڵاتانی ئیسلامی ئەرکی ئایینی و سیاسی خۆیان لە هەمبەر شاری داگیرکراوی قودس بە جێ بێنن کە لە بەردەم مەترسی سیاسەتی بە جوولەکە کردن لە لایەن کابینەی توندروی زایۆنیستیە.

ناوبراو وتیشی، وڵاتانی ئیسلامی ئیمکانی بەکارهێنانی گوشاری ئابووری و سیاسی لە سەر وڵاتانی جیهان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکاری زایۆنیستی و ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئەوان دژی خەڵکی فەلەستین و پیروزایەتیە ئیسلامیەکانیان هەیە.

ناسرئەدین جەختی کرد، لەسەر پەسەندکراوەی کۆبوونەوەکانی سەرانی ئیسلامی بۆ نەیاریەتی کردن لە گەڵ هەرجۆرە گوڕانکاریەک لە شۆناسی شاری قودس و مزگەوتی ئەقسا و داوای لەو وڵاتانەی کە باڵوێزخانەکانی خۆیان گواستووەتەوە بۆ شاری داگیرکراوی قودس کرد تا باڵوێزخانەکانیان لەو شارە ببەنە دەرەوە.

 

سەرپەیڤ