کانونی یه‌که‌م 18, 2021 13:09 Asia/Tehran
  • لەسەر لافاوەکەی ھەولێر داوای لێپرسینەوە لەلایەنی کەمتەرخەم دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی لافاوەکەی چەند گەڕەکێکی شارەکە داوای لێپرسینەوە لەوکەسانە دەکات کە لە یەکەئیداریەکانی پارێزگای هەولێر کەمتەرخەمبوون، راشیدەگەیەنێت ئەگەر زووتر ئاماکاری باش بکرابوایە زیانەکان کەمتر دەبوو.

 

ئەندازیار عەبدولرەحمان عومەر ئەندامی ئەنجومەبی پارێزگای هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە وەک ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر  شوێنی روداوی لافاوەکەی ئەمجارەمان بەسەرکردەوە و بۆمان دەرکەوت کە کەمتەرخەمیەکی زۆر هەبووە.

راشیگەیاند: دەبوو ئیدارەی پارێزگا زووتر ئامادەباشی بۆ رووداوی لەو جۆرە بکات و رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر، چونکە پێشتر کەشناسی هۆشداری دابوو. ئەو کات بەدڵنیایەوە زیانەکان کەمتر دەبوو.

ئەندازیار عەبدولرەحمان عومەر وتیشی؛  لەبەر ئەوەی زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە هاوڵاتیان کەوتووە و خەڵکێکی زۆر زەرەرمەندبوونە، پێویستە لێپرسینەوەی ئیداری و یاسایی لەگەڵ لێپسراونی یەکە ئیدارییەکانی شارەکە بکرێت، تادەگاتە دادگایی کردنیان، بۆئەوەی  ببێتە وانەیەک تاکو رووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.

سەرپەیڤ