-
تورکیا بنکەی ئاسایش لە قامیشلۆ ی پێکا
شوبات 03, 2024 11:00بە بێ گوێدانە پێشێل کردنی سەروەری سووریا،فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای سەرەکی "ئاسایشی" ه.س.د لە شاری قامیشلۆی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردە ئامانج
-
بایکۆتی کۆمپانیاکانی پشتیوانی ڕژێمی ئیسراییل
شوبات 03, 2024 10:12بەردەوامبوونی کەمپەینەکانی بایکۆتی کەل و پەلی کۆمپانیاکانی پشتیوانی ڕژێمی ئیسراییل
-
سەرۆک کۆمار: دوورگە سیانەکان بەشی جیانەکراوەی ئێرانن
شوبات 03, 2024 10:00سەرۆک کۆمار بە پێداگری لەسەر پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێران و دوورگە سیانەکان وەک بەشی جیانەکراوە لە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: یەکپارچەیی خاک بەردەوام جێی بایەخ و پێداگری بووە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و بێتوو وڵاتێک بیهەوێ ملهوڕی بکات ئێران وەڵامی گورچکبڕی دەداتەوە.
-
هێرشی درۆنی کرایە سەر بنکەی هێزی ئەمریکایی لە سوریا
شوبات 03, 2024 10:00ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی هەینی ڕایانگەیاند کە بە درۆنی جەنگی هێرش کراوەتە سەر بنکە و بارەگای هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
-
دیداری کۆنسوولی ئێران و عەلی باپیر لە هەولێر
شوبات 03, 2024 09:12نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سەردانی نووسینگەی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستانی کرد.
-
عێراق دەستدرێژکاری ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی بە پێشێلی سەروەری خاکەکەی لێکدایەوە
شوبات 03, 2024 08:00لەدوای دەستدرێژکاری سەربازی ئەمریکا بۆسەر چەند ئامانج لەنێو خاکی عێراق و سووریا حکومەتی عێراق دژکردەوەی نیشان دا بە پەلامارەکەی سەرلەبەیانی ئەمریکا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی.
-
وشداری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لەحاند برسێتی و نەخۆشی لە کەرتی غەززە
شوبات 03, 2024 12:00بەرپرسی هەڵمەتی ئورژانس و فریاگوزاری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی وشداری دا لەحاند ڕەوشی نالەباری خەڵکی کەرتی غەززە و مەترسی مردنیان لەبەر برسێتی.
-
بەردەوامبوونی ژینۆسایدی ئەمریکا و ئیسراییل دژ بە غەززە
شوبات 03, 2024 11:30لە درێژەی ژینۆسایدی ئەمریکا و ئیسراییل دژ بە غەززە، فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەرتە بەتایبەت خان یونسیان بۆردومان کرد و بوونە هۆی شەهید و بریندار بوونی سەدان فەلەستینی.
-
زەبری قورسی وەزارەتی ئیتڵاعات لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهاندا
شوبات 03, 2024 10:30وەزارەی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە: لە گەورەترین هەڵمەتی چەنڕەهەندیی خۆیدا دەیان سیخوڕی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهان لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقای ناسکردووە. بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کەوتووە، ژمارێک کەسانی شەڕاشۆ دەستبەسەرکران کە دەستیان هەبوو لە چەن هەڵمەتی تیرۆریستی لە ئێراندا و هەروەها چەن سیخوڕێکی ئێرانیی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش ناسکران.
-
ڕەیتێر: حەماس لە گۆڕەپانی سەربازی و سیاسیدا سەرکەوتووی مەیدانە
شوبات 03, 2024 09:30نوێنەر و پشکێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی چەکی کۆکوژ وتی: ستراتژیی ڕژێمی ئیسراییل لە غەززە شکستی هێناوە و ئەوە حەماسە کە هەم لە گۆڕەپانی سەربازی و هەم لە گۆڕەپانی سیاسیدا سەرکەوتووی مەیدانە.