-
شاندی ھەرێم دیسان دەچێتەوە بەغدا
May 11, 2020 14:41نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد که له ماوهی ههفتهی داهاتوودا، ئهگهر کات گونجاو بوو، وهفدی ههرێمی کوردستان سهردانی بهغدا دهکاتهوه و گهشبینیی خۆشی راگهیاند بۆ گهیشتن به رێککهوتن لهگهڵ حکومهتی عێراق.
-
سەرۆکی عێراق و سەرۆکی ھەرێم لە سلێمانی کۆبوونەوە
May 11, 2020 14:35سەرۆک کۆماری عیراق لە سلێمانی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەلومەرجی سیاسی و هەنگاوەکانی دوای پێکهێنانی حکوومەتی عیراق و پێویستیی چارەسەرکردنی قەیرانەکانیان تاوتوێ کرد و هەردوولا جەختیان لە یەکڕیزی و تەبایی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
-
یەکیەتی : تا نێوانمان لە گەڵ پارتی ئاسایی نەبیتەوە ، کۆبوونەوەی پەرلەمان سەرناگرێ
May 11, 2020 12:22 لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردایەتی یەکێتی دا بڕیاردراوە یەکێتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی بەهێز بکات، هاوکات بڕیاردراوە کە تا پارتی دەستبەرداری بڕیاردان بە تاک لایەنە نەبێت و پەیوەندیەکانی هەردوولا ئاسایی نەبێتەوە، کۆبوونەوەی کەشی پەرلەمان ئاسایی نابێتەوەو کۆبوونەوەش ساز ناکرێت.
-
قهدهغهی هاتوچۆ له ههرێمی کوردستان درێژکرایهوه
May 11, 2020 05:17 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم هەتا 18ی ئایار درێژکرایەوە و دەسەڵاتیش دەدرێتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەکان.
-
لە سبەینێوە دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکانی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
May 10, 2020 12:33بڕیارە سبەی دووشەممە ١١ی ئایار دەوامی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان بکرێتەوە و پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت" لە هەفتەکەدا لە رۆژی یەکشەممەوە تا چوارشەممە دەوامی فەرمی دەبێت".
-
داوا له کازمیی دەکرێ شایستە داراییەکانی ھەرێم بخاتە سەرووی کارەکانیەوە
May 10, 2020 03:57د.بەشیر حەداد داوا لە مستەفا کازمی دەکات شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پارەی گەنمی جووتیاران بخاتە نێو کاری لەپێشینەی کابینەکەی.
-
ئامادەیی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەدان بە پێوەندیی گەشتیاریی لە گەڵ ئێزاندا
May 09, 2020 14:42وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران، پێشتریت چەندین چار بە فەرمی سەردانی ئێران کراوە و بەشدار بوونە لە کۆبوونەوە و پیشانگاکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری.
-
سەرکردایەتی یەکیەتی لەسەر دۆخی ھەرێم کۆدەبێتەوە
May 09, 2020 12:41فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ 10ی ئایاری 2020 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسلێمانی کۆببێتەوە و دۆخی ناوخۆیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا تاووتوێبکات.
-
بڕیار بوو ئەمڕۆ بێ ، دانیشتنی پارتی و یەکیەتی دیسان دواکەوت
May 09, 2020 07:30کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکیەتی بۆ چەندەمین جار دیسان دواکەوت .
-
شاندی هەرێم ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق راگەیاند
May 09, 2020 05:41شاندی دانوستانکاری هەرێم لەبەغدا رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دووھەفتەی رابردوودا، شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانی ئەرێنی بوون و خاڵەکانی ناکۆکی نێوان ھەرێم و عێراق دیاری کران.