سووریا
-
گەیشتنی تانکەکانی ئیسراییل بە قونەیتەرە
کانونی یهکهم 09, 2024 15:15ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر باشووری سوریا و تانکەکانی ئەم ڕژێمە چەند کیلۆمەترێک چوونەتە نیو قۆنەیتەرەوە.
-
گیرانی ١٤ ملیشیای سەر بە تورکیا لە منبج
کانونی یهکهم 09, 2024 18:23لە کاتێکدا پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و هەروەها ناوچە سەربازییەکانی سوریا یەکجار زیاتر بووە ، وێنەگەلێک لە تەرمی هێزەکانی سەر بە تورکیا کە لە شەڕ و پێکدانەکانی ناوخۆی سوریادا کوژراون، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە.
-
سوریا نوقمی بشێوی
کانونی یهکهم 09, 2024 09:14بەرهەڵستکارانی چەکداری حکومەتی سوریا ئەمڕۆ دەستیان گرت بە سەر شاری دیمەشقی پێتەختی سوریا. ئەوانبە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەک لە خۆڕاگری ببینن، کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی دیمەشق، بینای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی سوریا و کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیشیان گرتە دەست.
-
ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج: بەردەوامین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان
کانونی یهکهم 08, 2024 18:58ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج کە بەشێکە لە هێزەکانی "هەسەدە" راگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی شارەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر منبج. ڕاشیگەیاند کە بەردەوامە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارەکان.
-
ئیسراییل فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەلمەززەی سوریای بۆردومان کرد
کانونی یهکهم 08, 2024 18:57فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردمانی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەلمەززەی سوریا لە دەڤەری دیمەشق.
-
جەولانی: کاروباری وڵات درایە دەستی سەرۆکوەزیرانی پێشوو
کانونی یهکهم 08, 2024 12:42سەرکردەی بەرهەڵستکارانی چەکداری سوریا داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد خۆ ببوێرن لە نزیک بوونەوە بە ڕێکخراو و ناوەندە حکومییەکان هەتا ڕادەستکرانی فەرمیی حکومەت لەژێر چاودێریی سەرۆکوەزیرانی پێشوو.
-
محەممەد ئەجەلالی: ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەڵبژاردەی خەڵکین
کانونی یهکهم 08, 2024 12:42سەرۆکوەزیرانی سوریا پاش ڕاگەیەندرانی ڕووخانی حکومەتی ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی سوریاوە وتی: ئێمە لە ئەنجومەنی وەزیراندا ئامادەی هاوکاری لەگەڵ هەر کەسێکین کە خەڵکی سوریا هەڵیبژێرێت، داوا لە شاروومەندانیش دەکەین کە زەبر لە سامانی گشتی و حکومی نەدەن.
-
گۆڕانکاریەکانی دەمیشقی پێتەختی سووریا
کانونی یهکهم 08, 2024 08:48هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بارستایەکی بەربڵاولە هەواڵەکان لە بارەی گەیشتنی ناڕازیە چەکدارەکان بۆدەمیشقی پێتەختی سووریا باس وهەواڵی جیی نیگەرانی لە خراپ وشپرزە بوونی دۆخی ئاسایشتی لە دەمیشق دەکات.
-
گۆڕانکاریەکانی سووریا...ڕوێترز: حکومەتی بەشارئەسەد ڕۆخا
کانونی یهکهم 08, 2024 08:34سەرۆک وەزیرانی سووریا : ئامادەی گوێزرانەوەی دەسەڵاتین
-
هەزاران تیرۆریست لە زیندانەکانی سووریا هەڵاتوون
کانونی یهکهم 07, 2024 19:52یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانیی فەتح باسی هەڵاتنی هەزاران تیرۆریستی کرد لە زیندانەکانی سووریا و پیلانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتە