خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی کەنەدا، لایەنگری خۆیان لە خەڵکی غەزەو فەلەستین ڕاگەیاند.
شەڕ و تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی دژ بە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین لە کەرتی غەززە، چۆتەنێو ٢١٣یەمین رۆژی خۆیەوەو سوپای رژێمی ئیسرائیل فەرمانی داوە، فەلەستینیەکان خێرا رۆژهەڵاتی رەفەح جێ بێڵن.
ئەندامێکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق: خۆپیشاندان و بزاڤی خوێندکاری ئەمریکا دیموکڕاسیە درۆزنانەکەی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد.
سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێداگری کرد کە بزاڤەکەی بەنیازی وەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی گشتگیرو هەمەلایەنەیە کە کۆتایی بهێنێ بە دەستدرێژیەکانی ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیستی.
هەزاران شاروومەندی زایۆنی دژ بە سەرۆک وەزیران و کابینەی ڕژێمی زایۆنی لە شاری تێلاڤیڤ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
سەرباری زەخت و گوشاری حکومەتەکان و سەرکوتکارییەکانی پۆلیس، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکان و چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی وڵاتانی جیهان، کۆبوونەوە ناڕەزاییەکانی خۆیان بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین بەڕێوە دەبەن.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی خوازیاری بەڕەسمییەت ناسرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوو.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە راپۆرتی داوە ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە سی و چوار هەزار و شەشسەد و هەشتا و سێ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە حەفتا و هەشت هەزار و هەژدە کەس.
کۆبوونەوەی تایبەت بە لێکدانەوەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادق و وەڵامدانەوەی ئێران بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە بەشداریی گرووپ و کەسایەتییە سیاسییەکان و توێژەرانی عێراقی لە باڵوێزخانەی تاران لە بەغدا بەڕێوەچوو.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەخۆفڕی کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی چەکدارانی زایۆنیست لە ئیلاتی نێو فەلەستینی داگیرکراو.