-
سودانی و ئەردوغان لە سەر پرسی ئاو کۆبوونەوە
ئادار 21, 2023 23:43ڕۆژی سێ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی وڵاتەکەی سەردانی تورکیای کردو لە پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەشداریی پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشی کردو تیای دا ڕایگەیاند:فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوە کردووە هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکەن لە پێدانی ڤیزەی عێراق بە هاوڵاتییانی تورکیا.
-
دژایەتیی سودانی لەگەڵ ھەرچەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتی دراوسێ لە خاکی عێراقەوە
ئادار 20, 2023 15:08«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕایگەیاند: دژی هەرچەشنە دەستدرێژییەکە بۆسەر هەر وڵاتێکی دراوسێ لە خاکی عێراقەوە.
-
واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئەمنی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق
ئادار 20, 2023 12:15پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، لە میانی ڕێوڕەسمێکدا کە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئامادەی بوو، ڕێککەوتنی هاوکاریی هاوبەشی ئەمنیی ئێران و عێراق لەلایەن سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کرا.
-
لەماوەی داهاتوودا گۆڕانکاریەکان لە کابینەی عێراق دەست پێ دەکەن
ئادار 19, 2023 23:39ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە ئامادەکراون، هەنگاو بەرەو گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتەکەی «محەمەد شیاع سودانی» دەنێین، لەماوەی داهاتودا گۆڕانکاریەکان دەستپێدەکەن.
-
سودانی: هەوڵدەدەین ڕێگاکەمان بەرەو لای ئەھوەنیی سیاسی بەردەوام کەین
ئادار 19, 2023 16:44سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین ڕێگاکەمان بەرەو لای ئەھوەنیی سیاسی بەردەوام کەین و دووربکەوینەوە لە مشتومڕ و ھەراو ھوریا.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێزی لە کەسوکاری شەهیدانی ئێرانی لە شەڕی داعش گرت
ئادار 17, 2023 22:39سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: حکومەت و گەلی عێراق قوربانیدانی ئازایانەی شەهیدان بەرز دەنرخێنن و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە لە بەرامبەر تیرۆریزمدا لە تەنیشت عێراق وەستاوە.
-
سودانی: دوو رۆژ لەمەوبەر رێککەوتین ھەڵەبجە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی ئەم شارەی دەکەین
ئادار 15, 2023 23:28«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لەدیداری سلێمانی رایگەیاند: دوو رۆژ لەمەوبەر رێککەوتین ھەڵەبجە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی ئەم شارەی دەکەین.
-
«بافڵ تاڵەبانی» پێشوازیی لە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کردو پێکەوە کۆ بوونەوە
ئادار 15, 2023 20:20«بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە دەباشان پێشوازی لە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی یاوەری کردو لە کۆبوونەوەیەک دا جەختی لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کردەوە.
-
«محەممەد شیاع سودانی» : ئێران دەست لە کاروباری عێراق وەرنادات/ ڕۆژئاوا دەبێت لە دۆخی عێراق تێبگات
ئادار 15, 2023 15:43سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای پێشوازیکردن لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان ڕایگەیاند؛ ئێران هەرگیز دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنادات و ڕۆژئاوا دەبێ لە دۆخی عێراق تێبگات.
-
سودانی: بەغدا سوورە لە سەر کۆتایی هێنان بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر
ئادار 14, 2023 23:04ئەمڕۆ «محەمەد شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کردو لەگەڵ «مەسروور مەسعود بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوەو دووپاتی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی خواست و ویستی رژدی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.