-
توڕە بوونی «بلینکێن» لە ھێرشە موشەکیەکەی سەر ھەولێری ھەرێمی کوردستان
شوبات 16, 2021 10:14وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای توڕەیی دەربڕینی خۆی لە ھێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر شاری ھەولێر، ڕایگەیاند: لە ھەر چەشنە لێکۆڵینەوەیەک کە بکەرانی ئەو ھێرشە ناچار بە وەڵام دانەوە بکات، داکۆکی دەکەن.
-
پەیوەندیی تەلەفۆنیی «مەسرور بارزانی»و «ئانتۆنی بلینکێن» پەیوەست بە ھێرشە موشەکییەکانی سەر ھەولێر
شوبات 16, 2021 09:54«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بارەی ھێرشە موشەکییەکانی سەر شاری ھەولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی ئەو ھێرشەیان لێک دایەوە.
-
پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق لەمەڕ ھێرشە موشەکییەکانی سەر شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان
شوبات 16, 2021 05:07«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا ھێرشەموشەکییەکانی سەر شاری ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستانی ئیدانەکردو بە شەڕو پێکدادانی نێوان دەوڵەتی ئەم وڵاتەو تیرۆریست و لە یاسا دەرچووان زانی.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەست بە ھێرشەکانی سەر ھەولێر لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک دێنێ
شوبات 16, 2021 02:05سەرچاوەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نیازی پێک ھێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەیە بۆ دۆزینەوەی ھۆکارانی پشت پەردەی ھێرشە موشەکییەکانی سەر ھەولێر.
-
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەکات لە سەرەخۆ بن
شوبات 16, 2021 01:49«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پاش ھێرشە موشەکییەکانی سەر شاری ھەولێر، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە داوای لە ھاوڵاتیانی ھەرێمیش کرد کە لەسەرەخۆبن.
-
دوایین ڕێژەی کوژراوو بریندارانی لەشکریانی بیانی لە ئەنجامی ھێرشە موشەکییەکانی سەر ھەولێر
شوبات 16, 2021 01:32وتهبێژی هێزهکانی هاوپهیمانیی نێونەتەوەیی له عێراق و سووریا لهبارهی زیانهکانی هێزی هاوپهیمانان له ئهنجامی هێرشه مووشهکییهکهی سەر شاری ههولێری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له ئهنجامی ئەو هێرشه موشەکییانە شهش بریندار و کوژراوێکمان لێ کهوتووهتهوه.
-
بریندار بوونی سەربازێکی ئەمریکی دوابەدوای ھێرشەکەی سەر ھەولێر
شوبات 16, 2021 01:10کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئێن ئاڕ تی» باسی بریندار بوونی سەربازێکی ئەمریکیی کردووە دوابەڕدوای ھێرشە موشەکییەکەی سەر شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان.
-
ھێرشی سەر ھەولێری ھەرێمی کوردستان دوو برینداری لێ کەوتەوە
شوبات 16, 2021 00:52ھەولێری ناوەندی دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستان کرایە ئامانجی ھەشت موشەک کە یەکێک لە موشەکەکان لە نزیکی فڕۆکەخانەی ئەم شارە داکەوتووە.
-
فڕۆکەخانەی بەغدا چوار موشەکی تێگیرا
کانونی دوھەم 23, 2021 10:21چوار موشهک ئاراستهى فڕۆکهخانهى نێودهوڵهتى بهغدا کران و بەر لەوەی بکەونە زەوی، سیستمى بهرگرى دژه موشهکی سهرجهمیانى تێکشکاند.
-
واشێنگتۆن پۆست: سەربازانی ئەمریکی ھێشتا مۆتەکەی موشەکەکانی ئێرانیان لە کۆڵ نەبووەتەوە
کانونی دوھەم 11, 2021 21:53ڕۆژنامەی ناودارەکەی ئەمریکا نووسیویەتی: لەشکریانی ئەمریکی لە قەیرانێکی ھەرەگەورەو مەترسیداری سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «ترەمپ» دەرباز بوون، بەڵام ھێشتاش لەگەڵ شوێنھاتی ھەڵمەتە موشەکییەکەی ئێران دەستەوئێخەن.