هێزەكانی سوپای توركیا بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی زەمینی بۆسەر ناوچەكانی سنوری مەنبەج لە باکوری سوریایان دەستپێكرد و بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكانیش تا ئێستا چوار منداڵ كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.
فستیڤاڵی فیلمی شانگھای ناوی کوردستانی لە بەنێر و تابلۆکانی ناساندنی فیلمی جیران سڕیەوە .
لە شاری گرێ سپی کە لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارە سورییەکانی سەر بە تورکیادایە شەڕ لەنێوان ئەو گرووپانەدا هەڵگیرسا.
میدیاکانی جیهان لە چڕ بوونەوەی چالاکییەکانی داعش لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی هەسەدە هەواڵ دەدەن.
ئەمشەو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا پێنج گوندی سەربە ناحیەی عەین عیسا-یان بەدوریی 35کم لە شاری گرێ سپی بە سەختی بۆردومان کرد.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن لە دەوروبەری دوو پارێزگەی دەیر زوور و حەسەکەی سوریا .
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: دانوستانی کوردی-کوردی درێژەی پێدەدرێت.
شەوی رابردوو سوپای تورکیا و چەکدارەکانیان چەند گوندێکی ناحیەی عەین عیسا سەر بە ناوچەی گری سپی لە سنوری پارێزگای رەققەیان بە سەختی تۆپباران کرد و هەسەدەش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.
ڕێخکراوی جیهانی ئاشتی بە تاوانبار کردنی ئەمریکا بە خەیانەت بە کوردی سووریا نووسی: بەردانی پشتی کوردەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکا تەنیا نموونەیەک لە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی لە کاتی پێویستە.
سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە کاروانێکی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا پێکهاتوو لە بیست لۆریی هەڵگری چەکەمەنی لەڕێی تێپەڕگەی نایاسایی "ئەلوەلید" لەسنوری عێراق، گەیشتە خاکی سوریا.