ھەسەدە باسی کوژرانی دەکەس و بریندار بوونی ١٤کەسی دیکەی کردووە لە ئەنجامی ھێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیاو تیرۆریستانی سەربەم وڵاتە لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.
سەرچاوە سوریەکان باسی کوژرانی چوار سەربازی سوپای ئەم وڵاتەیان کردووە لە پێکدادانێکی قورس لە گەڵ تاقمی تیرۆریستیی حزبولتورکستانی لەگردوپەڕی ڕازقییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم داواکارییەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رۆژێک دوای ئەوە هات کە هێرشێکی درۆنی، ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و ئەوەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی ۴ شەڕڤان و برینداربوونی دوو شەڕڤانی دیکە.
سەرچاوەکانی سەربە بەرگریکارانی کوردی سوریا ڕایانگەیاندووە کە تورکیا لە مانگی ژولای دا ٥٣ جار ھێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی عەفرین و شەھبا.
ئەحمەد خۆجە لە ئەندامانی پەیەدە ڕایگەیاندووە ، لەو ڕۆژەوە وا کوردانی سووریا وتوویانە بۆ خۆیان تیرۆریستانی گیراوی داعش دادگایی دەکەن، پەلاماری تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا پەرەی سەندووە.
سوپای سوریا هێرشێکی قورسی کردە سەر تێڕۆریستانی بەرەی نوسرە.
بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە، ٤٥٠ گوند و شارۆچکە و کامپ لە پارێزگای حەسەکەی سوریا بێئاون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرینی سوریا ڕایگەیاندووە: سوپای تورکیا بۆ دابڕینی ناوچەی عەفرین لە سوریا شورەی ناوبڕ دروست دەکات.
داگیرکارییەکانی ئەمریکاو کردەوەی تاقمە تیرۆریستەکانی ژێر فەرمانیان لە خاکی سووریا لە لایەن خێڵ و بلیمەتانی نیشتیمانیی پارێزگای حەلەبی ئەم وڵاتە ئیدانەکرا.
ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا بووە ھۆی کوژران و بریندار بوونی چەند کەس لە ئەندامانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات.