ئەندامێکی باڵای بزاڤی حەماس ڕایگەیاند کە ئێمە هیچکات ئەو ڕێککەوتنە قەبول ناکەین کە ڕاگیرانی دەستدرێژی بۆسەر غەزە لەخۆ نەگرێ، دیارە شێلگیرین لە سەر ڕێککەوتن بەڵام هیچکات ملکەچی زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا نابین.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە زۆرێک لە زانکۆکانی ئەمریکادا، پۆلیسی ئەم وڵاتە بە هێرشکردنە سەر خوێندکاران سەدان لایەنگری فەلەستینیان دەستگیر کردووە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لەدرێژەی هەڵوێستی دژی ڕوسیایی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە پینتاگۆن ئامادەیە بڕی شەش ملیار دۆلار چەکەمەنی بەڕێکاتە ئۆکراینیا.
بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی جۆرج واشێنگتۆن روو لە خویندکارە مانگرتوەکانی کەوشەنی ئەو زانکۆیە ڕایگەیاند کە بێتوو هەروا بەردەوام بن لەسەر ئەو کارەیان لە زانکۆ دەردەکرێن یان خوێندنەکەیان هەڵدەپەسێردرێ.
ناڕەزایەتی خوێندکاری بەدژی شەڕەکەی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە، سەرانسەری ئەمریکای تەنیوەو لەئاکامی دەسوەردانی پۆلیس ٥٥٠ کەس دەست بەسەر کران.
ژماری ئەو زانکۆ ئەمریکییانەی شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانن بۆ شەرمەزارکردنی شەڕی دڕندانەی رژێمی زایۆنی بەدژ فەلەستینیان لە کەرتی غەززە، ڕوو لە زیادبوونەو هاوکاتیش گرژیی و ئاڵۆزکاوییەکان هەروا بەردەوامە.
وتەبێژی عەرەب زمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی کۆشکی سپی بەدژ غەززە، دەستی لەکارکێشایەوە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک هەڵمەتی ئەرتەشی وڵاتەکەی بۆسەر خۆفڕێکی ئیم کیو نۆ"ی ئەمریکی لەسەر ئاسمانی سەعدەو کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئینگلیزی نێو دەریای سووری پشتڕاست کردەوە.
کاربەدەستێکی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن وتی: ئەمریکا و ئینگلیز توانای بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی سوپای یەمەنیان نییە.