«مەولود چاوشئۆغلۆ» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەینەوە.
کۆمەڵێک لە خوێندکاران و ئەندامانی کۆڕە زانستییەکانی ئۆردۆن دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ بەرپا کرانی کۆبوونەوەی زانکۆی «موحەممەد بن زاید»ی ئیمارات لەم وڵاتەدا ڕاگەیاندووە.
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای ئاماژە کردن بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری فەلەستین وتی: ھیچ ڕێگایەکمان بێجگە لە خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەم ڕژێمەدا نییە.
«مامۆستا عەلی باپیر» سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: بەداخەوە پێم وایە ئۆمەتی پێغەمبەر (د.خ) لە رووی سیاسییەوە لێکهەڵوەشاوەتەوە، ئەگینا جوولەکە نەیدەوێرا قەوارەی زایۆنی لە فەلەستین دا دامەزرێنێ.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە ڕایگەیاند:جوڵەی ھێندێک لە وڵاتان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنی بووەتە هۆی بێ دەرەست بوونی رژێمی زایۆنی لە ئەنجامدانی تاوانی زیاتر لەدژی گەلی فەلەستین.
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ڕژێمی زایونی لەگەڵ چەقبەستوویی سیاسی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.
نوێنەری جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ناودێرکرانی ڕۆژی قودس لە لایەن ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت ناودێر کرانی ڕۆژی قودس لەبەر ئەوە بوو کە ئوممەتی ئیسلام بە ئاراستەیەکی دروست دا بڕوات.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بانگەشەی کرد ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بۆ ناوچەکە قارانجی زۆری لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشتییەوە ھەیە.
دامەزراوەو تاقمە سیاسی و مەدەنییەکانی تونس بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان بە بۆنەی ساڵگەڕی «ڕۆژی زەوی» لە فەلەستین دا، ھەرچەشنە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایونییان شەرمەزار کرد.
میدیا زایونییەکان ڕایانگەیاندووە، گەشتیارانی ئیسرائیلی ئەوەی پێیان بکرێت لە ھوتێلەکانی ئیمارات دەیدزن.