حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نورووشەمس هەڵکەوتوو لە تورلکەرم، داوای لە فەلەستینییەکان کرد مان بگرن.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربە خۆڕاگریی فەلەستین وێڕای پێداگریی لەسەر پێبەندبوونی حەماس بە داواکارییە بنەرەتییەکانی لەهەر دانوستانێکدا ڕایگەیاند کە لەروانگەی ئەو بزووتنەوە، ئێستا ئیدی هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) داوای لە فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا، بەیتولموقەدەس و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ی کرد لە ئەمڕۆوە و لە بەجێهێنانی نوێژی هەینیەوە تا ڕۆژی دوشەممە لە ئاراستەی بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و تووشی شکست کردنی پیلانی دوژمنی زایۆنی و شارۆچکەنشینانی تووندڕەو بە شیوەیەکی بەربڵاو بێن بۆ ئەم مزگەوتە.
بزووتنەوەی حەماس بە راگەیاندنی ئەوەی کە خەریکی لێکدانەوەی پێشنیاری تازەی ناوبژیوانان لە دانوستانەانداین ، پێیداگرت؛ زایۆنییەکان نئێستایش هەر سوورن لەسەر هەڵوێستە سەرەڕۆیانە و کەلەڕەقانەکانیان و و لە دووی گەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێک نین.
مەحموود مەرداوی لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە پرێس کۆنفرانسێکدا شەوی سێشەممە پێیداگرت کە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ئەمدواییە سەبارەت بە ڕێککەوتنی دیلبەدیل، بە گەڵاڵەیەکی ڕەتکراوە و بێسوودی ئیسراییلی دەزانین و قەبوووڵی ناکەین.
«محمد الهندی» جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی پێی داگرت کە ئامانجی زایۆنییەکان گەڕانەوەی ده سبه سه رکراوانی زایۆنی و بەردەوام بوونی دەسدرێژکارییەکانیان دژ بە گەلی چەوساوەی فەلەستینە.
سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: خۆڕاگریی فەلەستین بەکەمتر لە وەستانی بەتەواوەتی دەسدرێژکاریی و کشانەوەی داگیرکەران، رازی نابێ.
بەرپرسی پەیوەندیە دەرەکیەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەمریکا نەک هەر لە غەزە بەڵکوو لە هەموو شووێنێکی ناوچەکە بەرپرسیاری سەرجەم شەرەکانە.
ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەرکەوتن بەکردەوە مسۆگەر بووە، وتی: ئەو ناوچەیە، مێژوو و داهاتووی خۆی بەتەنیاو بەپێچەوانەی ویست وداوای ئیسرائیلی و ئەمریکییەکان، دیاری دەکا.
ئەندامێکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند کە ئێمە وریایی مان دابوو بە حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە پەرەگرتنی ئەو شەڕەو تێکهەڵچوون لە ناوچەکە لەئاکامی دەستدرێژکاریەکانی دوژمنی زایۆنیست بۆسەر غەزە.