ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆمەڵێک بە نیازی ئاژاوە نانەوەن، وتیشی: دەبێ دەرفەت بە دوژمنانی نەریتی ئەربەعین، بەعسییە سەددامییەکان و یان ھەر کەسێکی چەپەڵی دیکە نەدرێت.
دادگای فیدراڵی عێراق کۆتایی ئەم مانگەی بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی تانەدان لە قبووڵ کردنی دەست لەکار کێشانەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدری دیاری کرد.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئاراستەی ڕێزنان لە کوژراوانی بشێوییەکانی ئەم دواییەی بەغدا، لە پەرلەماندا سێ ڕۆژ ماتەمینیی ڕاگەیاند.
سەرکردەی رەوتی سەدر وێڕای داوای لێبوردن کردن خودا بۆ ئەو کەسانەی چەکیان هەڵگرتبوو، ڕایسپاردن داوای لێبوردن لە خودا بکەن و جارێکی دیکە ئەم کارە دووبارە نەکەنەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانی ئاژاوەیەکی نوێ و کۆتایی هێنان بەم هەلومەرجەی ئێستا، پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی و چاکسازیخواز پێکبهێنرێت.
سهرۆکی هاوپهیمانیی فهتح رایگهیاند: دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی چەکداری دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە کە شایەنی پێزانین و ستایشکردنە.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر وێڕای داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق لەبەر بشێوی و کوشت و بڕەکان، داوای لە لایەنگرانی کرد لەماوەی کاژێرێکدا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکشێنەوە.
وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕەوشتی عێراقەوە وشداریی داو توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی بە پڕمەترسی زانی.
«حەسەن عەزاری» کەسایەتیی نزیک لە موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری عێراق رایگەیاند: ئەمشەو موقتەدا سەدر مانی لە خواردن گرتووە و تا توندوتیژیەکانی عێراق ڕانەگیردرێن، مانگرتنەکەشی ناشکێنێت.
خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد بەردەوامی هەیە، کە بەشێک لە بەربەستە کۆنکرێتییەکانى ناوچەى سەوزیان شکاند و لە ئێستاشدا گەمارۆی کۆشکی کۆمارییان داوە.